نیشانەی بەرخۆدانی قەوقازەکان: شەهید جەوهەر دودایەڤ

٢٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی جەوهەر دودایەڤ یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهادی چیچانستان و خۆڕاگری قەوقازەکان تێپەڕ دەبێت. جەوهەر دودایەڤ لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٦ لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی رووسەکان شەهید بوو.
جەوهەر دودایەڤ کە لە بنەماڵەی یالخۆی چیچانەکان بوو لە ساڵی ١٩٤٤ لە قۆناغێکی زۆر دژوار بۆ گەلی قەوقاز لە دایک بوو.
کاتێک هێشتا ١٥ ڕۆژە بوو لەگەڵ ملیۆن ها چیچانی دیکە دوورخرایەوە بۆ خاکەکانی سارد سیبیریا. لەو قۆناغەی پڕ لە نەخۆش و ئێش و ئازار هەزار کەسی خەلکی قەوقازەکان گیانیان لەدەستدا. دودایەڤ لە منداڵیوە هەوڵی ژیان لەو جوگرافیایە دایەوە.
کاتێک ١٢ ساڵە بوو ئیتر نەیتوانی دووربوون لە وڵات قبول بکات و تەنهایی لە قازاخستان هەڵات و چووە چیچانستان. لە ژیانی پەروەردەیی سەربازی خۆی زۆر سەرکەوتنی بە دەستهێنا و ئەکادیمیای جەنگی ئاسمانیی بە پلەی یەکەم تەواو کرد و لە سوپای سۆڤیەت پلەی عەمید/سەرتیپی بەدەستهێنا. بەڵام ئەو هیچ کات دڵەکەی لە لای مۆسکۆ نەبوو بەلکو دڵەکەی پڕ بوو لە ئەڤینی ئازادی.
دودایەڤ لە ساڵی ١٩٩١ پێشەوایی بۆ رێپێوانی سەربەخۆیی گەلی چیچان کرد و وەک یەکەم سەرۆک کۆماری چیچان-ئینگوش هەڵبژێردرا. فشار، گەماڕۆ و لە کۆتاییدا شەڕ... بەڵام دودایەڤ هەنگاوی بەرەو پاشەوە دانەنا و سەرەکەی لە بەرامبەر مۆسکۆ نزم نەکرد.
لە ساڵی ١٩٩٤ رووسیا دەستی بە هێرش سەر چیچانستان کرد بەڵام ئەو بەم قسەیەی دەستی بە بەرخۆدان کرد، "تا کاتێک کۆتا چیچان گیانەکەی فیدا نەکات ناتوانن پێ لەم خاکانە دانێن!" ئەم بەرخۆدانەی بە پێشەوایی دودایەڤ ئەنجام درا تەنها بە چەک نەبوو بەلکو بە ئیمان و باوەڕی پێداگری ئەنجام دەدرا.
جەوهەر دودایەڤ سەرۆکێک بوو کە پشتی لە دارایی و پلەی دونیا کردبوو و ژیانەکەی فیدای ئازادی کردبوو و دڵەکەی بۆ گەڵەکەی کردبوو قەڵغان. ئەم قسەیانەی دودایەڤ ئەوەندە بە هێزبوو کە بووە هۆی سەرهەڵدانی گەلێک:
"دەتوانن ئێمە بکوژن، بچەوسێن، بە تانکەکان لە سەر ئێمە سەما بکەن... بەڵام هیچ کات ناتوانن ڕۆحی ئازادی و سەربەخۆبوونمان لەناو ببەن."
لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٦ لە ئەنجامی هەواڵێک کە لە لایەن ئەمریکا بە رووسیا درا کراوە ئامانج و شەهید بوو. بەڵام جەوهەر دودایەڤ تەنها کەسێک نەبوو کە بەخاکسپێردرا بەڵکو تا قیامەت لە دڵی گەلی چیچاندا سپێردراوە و وەک مەشخەلێک لە دڵیاندا زیندوو دەبێت.
ئەمڕۆ، هەزاران چیچان کە لە ڕێگای دودایەڤدا دەڕۆن هەرچەندە لە ژێر داگیرکاری و تەبعید دەژین بەوڵام بەردەوامن لە موجادەلەی ئازادی. شایەد دونیا لەبیری کردبێت بەڵام ئەوان لەبیریان نەکردووە...
وەک دودایەڤ وتبووی: "ئەگەر دان بە ئێمە نەنێن ئێمەش دان بە ئێوە نانێین!"
خودا شەهادەتەکەی قبول بکات، شوێنەکەی بەهشت بێت. بە رەحمەت و ڕێز...(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئونروای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ١٨ی ئادارەوە کە رژێمی داگیرکەر ئاگربەستی هەڵوەشاند زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی شەهید کردووە و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ منداڵی بریندار کردووە.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە دوو ئۆپڕاسیۆنی نوێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دراوە.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی حەماس، رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ لە دژی داگیرکەران لە باکووری غەززە کردووە.